Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 23:39

وڵاتانی G7 سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنن

کوردستان TV
100%


وڵاتانی G7 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنن ئەگەر ‌هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا نەوەستێنن.

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ژاپۆن، کەنەدا، ئیتاڵیا و بەریتانیا (G7) پەیامێک ئاراستەی مۆسکۆ کرا و داوایان کرد دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا بوەستێنن.

جەختیشیان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەگەر مۆسکۆ ئامادە نەبێت هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بوەستێنێ ئەوا پەنا دەبەنە بەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە پووتین سەرۆکی ڕووسیا بڕیاری دا سیستەمی بەرگری ئەتۆمی ڕووسیا بخرێتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.