Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 00:05

بە ڤیدیۆ.. 3 ئافرەت لە کاتی دزیکردن لەدوکانێکی زێڕینگەر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، سێ ئافرەتی بە ڕەچەڵەک عەرەب بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران.

لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نووسینگەی ناو بازاڕ، سێ‌ تۆمەتباریان لە کاتی دزیکردن لە دوکانێکی زێرینگەر دەستگیر كرد."

ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی ( ف. ن. خ) لەدایکبووی 1997، (ن.ح. ع) لەدایکبووی 1974 و ( ڕ، ن، خ) لەدایکبووی 2003 بە ناسنامە عەرەبن و لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران."

ئاماژەی بەوەشدا "تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.