کۆبوونەوەی سێقۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان و رەوتی سەدر و ھاوپەیمانی سیادە لە بەغدا بەڕێوەچوو.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له به‌غدا ڕایگه‌یاند: له شاری به‌غدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق بەڕێوەچوو.
هاوكات میدیا عێراقییه‌كان تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی پارتی و ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سیاده بۆ پرسه په‌یوه‌نداره‌كان به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی فیدڕالی بووە.
ئه‌وه‌ش باسكراوه كه كۆبوونه‌وه‌كه دوای بێهیوابوونی لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان دێت كه داوایان له موقته‌دا سه‌در كردبوو بێته نێو هاوپهیمانییهتییهكهیان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، به‌ڵام سه‌در ره‌تیكرده‌وه بچێته نێو هاوپه‌یمانی سه‌بات كه هه‌ریه‌ک له نووری مالیكی و هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی هه‌وڵی پێكهێنانی ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.