Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 23:40

ته‌رمی كه‌سێك له‌ به‌ستی داره‌توو دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌رمی هاووڵاتییه‌كیان له‌ به‌ستی داره‌توو دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكرێ هاتبووه‌ شاری هه‌ولێر.

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست.

ڕاشیگه‌یاند: دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (عمران صادق اسماعیل) کە باری دەروونی تەواو نەبووە و لە ئاکرێ هاتبووە هەولێر.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یند: ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لێکۆڵینەوە لە بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە بۆ ئەوەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌

                   ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.