وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی 1ی هاووڵاتییانی پارێزگای هه‌ولێر كرا.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022ی هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر.
ڕاشیگه‌یاند: بنکەکانی (201+206+208+ 209، +210+211) ناوشار کۆتایی هاتووە تەنيا برنج ماوه، بنکەی ( 202) گەرەکه كانی ڕاپەرین و سفین و برایەتی و هەولێری نوێ ناوشار دەستکرا بە دابەشکردن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بنکەی (203)ی گەرەکەکانی ( باداوە +سێتاقان و گلکند و هەڤاڵان و هاکاری و پۆلیساوە)ى ناوشار دەست کرا بە دابەشکردن، هه‌روه‌ها بنکەی ( 204)ی منتکاوە و مفتی و رووناکی و زراعە له ناوشار دەست کرا بە دابەشکردن.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌شه‌خۆراكی مانگی 1 پێكهاتووه له:-
1- شەکر الاتحاد 1 کغم.
2- زەیت تورکی یەک دەبەی1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 غم .
4- فاسۆلیا ترکی 500 غم .
5- لەتکە نۆکی رووسی 500 غم .
6- برنج ( نەهاتووە).
له كۆتاییدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه نزیکەی 700 تەن برنجی تایلەندی گەیشتۆتە کۆگاکانمان و دوای دەرچوونی لە پشکنین دابەش دەکرێت، هه‌روه‌ها دابەشکردنی بنکەکانی تریش بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.