Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 03:58

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەكات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەكشەممە 27ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆكایەتی ڕەیان كلدانی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارە جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق و هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارە شاندی میوان پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان هەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.