Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 03:54

ئه‌و كاتانه‌ی نابێ ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان هاوسه‌ران ڕوو بدات

کوردستان TV
100%


هیچ خێزانێكی نێو كۆمه‌ڵگا به‌بێ گرفت و كێشه‌ نابێت به‌ڵام گرنگه‌ هه‌موو خێزانێك بتوانێ كێشه‌و گرفته‌كانی خۆیان به‌بێ كه‌سی سێیه‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، بوونی رۆحی لێبورده‌یی له‌ نێوان هاوسه‌ران خاڵێكی گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان به‌ڵام له‌ هه‌رحاڵتێكدا نابێ له‌ هه‌موو كاتێك وله‌ هه‌موو شوێنێك دا ده‌مه‌قاڵه‌ و شه‌ڕ له‌ نێوان هاوسه‌ران رووبدات.. له‌و روانگه‌یه‌وه‌ تـۆێژه‌ری كـۆمه‌ڵایه‌تی ( ئـاســۆ فـه‌قـێ) ده‌ڵێت " ده‌مـه‌قاڵـێ خێزان، ئه‌م جــۆره‌ هه‌ڵس وكه‌وته‌ له‌ نێوان هاوسه‌ران كارێكی زۆر ئاسایی یه‌ له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خێزانه‌كان به‌دی ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی كارو پیشه‌ی ناوماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌ڵام نابێ له‌م كاته‌دا ده‌مه‌ قاڵه‌كه‌ روو بدات:   
- له‌به‌رده‌م هاوڕێ و مناڵه‌كان و ماڵی باوكت و خه‌زورانت. 
- له‌ كاتی چونه‌ده‌روه‌ و گه‌شت و سـه‌یران .
 - له‌ كاتی هاتنه‌وه‌ له‌ سه‌ر كار جا ژنه‌كه‌ بێت یان پیاوه‌كه‌. 
  - له‌ كاتی ماته‌مینی یان له‌ بۆنه‌كاندا". 
هه‌روه‌ها  ده‌ڵێت" جاری وا هه‌یه‌ ده‌مه‌قاڵه‌كه‌ فراوان ده‌بێ  هاوسه‌ران له‌یه‌ك حاڵی نابن ، له‌ئه‌نجامدا ده‌بێت به‌ شه‌ڕیان به‌ هۆی جیاوازی بۆچوونه‌كانیان ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه‌، به‌ڵام نابێ فراوانتر بكرێت و ئامرازی كوشتن و برینداركردن به‌كار بێت شه‌ڕه‌كه‌ ببردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌". .
 له‌كۆتاییدا ئاسۆ فه‌قێ ده‌ڵێت "ملـملانێ ی نێوان هـاوســه‌ران ، ئه‌مه‌ خراپترین جۆره‌ هه‌ركاتێك كێشه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م باره‌ گرفته‌كان گه‌وره‌ ده‌بن ده‌رفه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن ،هه‌موو گرفت و كێشه‌و لادانێك رێگای  تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ، دڵنیاشم هاوسه‌ران یه‌كتریان خۆش ده‌وێ به‌ڵام جه‌نجاڵی و قوڕسی ژیان كێشه‌كانی زیاد كردوه‌".  
بۆرێنمایی هاوسه‌ران توێژه‌ر ئاسۆ فه‌قێ  نامه‌یه‌كی جوان و پڕ به‌های غاندی به‌نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ غاندی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیووه‌ ده‌ڵێت" ئازیزه‌كه‌ی دڵم ، ده‌زانم  تۆ ئه‌و كه‌سه‌ نیت و نابیت كه‌من ده‌مه‌وێ، منیش ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بووم و نابم كه‌ تـۆ ده‌ته‌وێ به‌ڵام ده‌زانم ، تۆ باشترین كه‌سی منی له‌ هه‌مان كاتدا منیش باشترین كه‌سی تۆم".      
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.