Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:50

سوپای توركیا سنووری سیدەكانی بۆردوومان كرد

بەوتەی گوندنیشانی ناوچەكە، بۆردوومانەكە دوور لە گوندو ئاواییەكان بووە .
کوردستان TV
100%

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی هەبوونی چەكدارانی پەكەكە، سەری باسكی كەل  لە نزیك كوێستانی سنین یان بۆردومان كرد.
سەرچاوەیەك بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند كات ژمێر 11:20 خولەكی ئەمڕۆ یەك شەممە 27-2-2022  فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی هەبونی چەكدارانی پەكەكە ،سەری باسكی كەل  لە نزیك كوێستانی سنین یان بۆردومان كرد .
بەوتەی گوندنیشانی ناوچەكە، بۆردوومانە كە دوور لە گوندو ئاواییەكان بووە .
بەگوێرەی سەرچاوەكە، بۆردوومانەكە زیانی بۆ هاووڵاتیانی سڤیل نەبووە و زیانەكانی پەكەكەش نەزاندراون.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.