جێگری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا، میخائیل پۆدۆلیاك رایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ رووسیا، ئۆكراینا له پێگه‌یه‌كی لاوازدا نابێت.
پۆدۆلیاك له‌باره‌ی هێرشی رووسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دانوستان به ته‌له‌ڤیزیۆنی "TSN"ی راگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ رووسیا، ئۆكراینا له پێگه‌یه‌كی لاوازدا نابێت. هه‌موو جه‌نگێك به دانوستان كۆتایی هاتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان به جۆرێكی دیكه ده‌بێت و گوتی: هه‌لومه‌رجه‌كان له‌باره‌ی ئۆكراینا و ناوچه‌كانی دۆنیتسك و لوهانسك ده‌گۆڕێن.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئامانجیان "پاراستنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه له‌لایه‌ن كیێڤ-ه‌وه دووچاری كۆمه‌ڵكوژی ده‌بنه‌وه و ئۆكراینا له نازیزم و بوون به سه‌ربازگه داده‌ماڵن، داوای له سوپای ئۆكراینا كرد چه‌كه‌كانی دابنێت.
دوێنێ سه‌ركۆماری ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ هاوكار ده‌بن بۆ ده‌ستپێكردن به دانوستانه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا: له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ رووسیا، ئۆكراینا له پێگه‌یه‌كی لاوازدا نابێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.