Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:34

سەرۆكی هاوپەیمانی سەروەری: هەست بەو ئاستەنگانە دەكەین كە بەرەو ڕووی پرۆسەی سیاسی بووەتەوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند كە بەردەوامن لە هەنگاونان بە ئاراستەی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی.
کوردستان TV
100%

 خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "سەرباری هەموو ئاڵنگاریی و فشارەكان، بەڵام بەردەوامین لە هەنگاونان بە ئاراستەی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتمانیی، باوەڕمان بەوەیە كە ئێمە لەسەر رێگای راستین بەرەو بنیاتانی سیستەمێكی حكومڕانی بەهێز و دادپەروەریی".
راشیگەیاندووە "هەست بەو ئاستەنگانە دەكەین كە بەرەوڕووی پرۆسەی سیاسیی بووەتەوە و لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كار دەكەین لەپێناو یەكلاییكردنەوەی ئیستحقاقە دەستوورییەكان".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.