Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:43

وەزارەتی بەرگریی رووسیا: 821 ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینامان کردووەتە ئامانج

کوردستان TV
100%


لیوا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی رووسیا لە ئۆکراینا تا ئێستا بەردەوامە و هێزەکانی رووسیا توانیان شاری ملیتۆبۆڵ کۆنتڕۆڵ بکەن.
کۆناشینکۆڤ راشيگه‌یاندووه‌، هێزەکانی رووسیا 821 ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج کە بریتین لە، 14 فڕۆکەخانەی سەربازیی، 19 ناوەندی سەرکردایەتی و پەیوەندی، 24 سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکە لە جۆری "ئێس ـ 300" و "ئۆسا"، 48 وێستگەی رادار، 7 فڕۆکەی شەڕکەر، 7 هێلکۆپتەر، 9 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تێکشکاندنی 87 تانک و 118 ئۆتۆمبێلی سەربازیی، 28 هاوێژەری مووشەک و، تێکشکاندنی 8 بەلەمی جەنگی سەر بە هێزە دەریاییەکانی ئۆکراینا و چەند ئامانجێکی دیکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.