Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:41

وەزارەتی بەرگریی رووسیا كۆنتڕۆڵكردنی شاری مێلیتۆپۆلی ئۆكراینای راگەیاند 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا، كۆنترۆڵكردنی تەواوی شاری مێلیتۆپۆلی باشووری رۆژهەڵاتی ئۆكراینای راگەیاند.
کوردستان TV
100%

كەناڵی رووسیا ئەلیوم لە ئیگۆر كۆناشینكۆڤ ،گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، گواستووەتەوە و رایگەیاندووە كە هێشتا هێرشی رووسیا لە ئۆكراینا بەردەوامە و گوتوویەتی: "سوپای رووسیا  شاری مێلیتۆپۆلی كۆنترۆڵكردووە و سەرجەم رێوشوێنەكانیش بە ئامانجی دەستەبەركردنی سەلامەتی خەڵكی مەدەنیی و رێگرتن لە هەوڵەكانی لایەنی هەواڵگریی ئۆكراینا و رەگەزپەرستەكان بۆ هاندانی توندتیژیی، گرتووەتەبەر".


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.