Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:37

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پاراستنی منداڵانی ئۆكراینا دەكات

نەتەوە یەكگرتووەكان، داوا دەكات لە بەردەوامی هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، هاووڵاتییانی مەدەنی و منداڵان بپارێزرێن.
کوردستان TV
100%

ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی منداڵان لە پێكدادانی چەكداری، لەگەڵ نوێنەری بابەتەكانی توندوتیژی دژی منداڵ، نەجات مەعالا مەجید، راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "ئەوە وەبیردەهێنینەوە كە پێویستە هەموو لایەنە بەشەڕهاتووەكانی ئۆكراینا هاووڵاتییانی مەدەنی بەگشتی و حەوت ملیۆن و نیو منداڵی ئەو وڵاتە، بپارێزن".
هەروەها جەخت لەوەش كراوەتەوە كە پێویستە لە كاتی بەردەوامی شەڕی ئۆكراینادا بنەماكانی مافی مرۆڤ بپارێزرێن و رووی چەك نەكرێتە منداڵان، بەتایبەتی هەموو لایەنەكان دووربكەونەوە لە هێرش كردنە سەر قوتابخانە، نەخۆشخانە و ژێرخانە مەدەنییەكان.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.