Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:26

ئەمریكا زیاتر لە 14 هەزار سەربازی لە نزیك ئۆكراینا جێگیر كردووە

بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی رووسیا
کوردستان TV
100%

جۆن كیربی ،گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن)، ، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئامادەن داواكارییەكانی ناتۆ بۆ چالاك كردنی هێزی بەرپەرچدانەوەی ناتۆ، جێبەجێ بكەن.
كیربی لە میانەی كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا باسی لە چالاك كردنی هێزی بەرپەرچدانەوەی ناتۆ كرد و رایگەیاند "ئەمە هەنگاوێكی بێبایەخ نییە و ئاگاداركردنەوەیەكی دیكەیە، هاوپەیمانەكانی ناتۆش بە ئاستێكی گرنگ پشتیوانی ئەم هێزە، دەكەن. ئەمریكاش ئامادەیە ئەو داواكارییانە جێبەجێ بكات كە لەم چوارچێوەیەدا ئاڕاستەی كراون".
گوتەبێژەكەی پنتاگۆن، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەشێكی ئەو یەكە حەوت هەزار كەسییەی لە رۆژانی رابردوودا نێردراونەتە ئەڵمانیا، لە هێزی بەرپرچدانەوەی ناتۆدا ئەركیان دەبێت، پێشتریش هەشت هەزار و 500 سەربازیان خستووەتە ئامادەباشییەوە دواتریش چەند هەزار سەربازێكی دیكەیان خستووەتە ئامادەباشییەوە.
لە ئێستاشدا ئەمریكا وەك بەرپەرچدانەوەیەك بۆ هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، زیاتر لە 14 هەزار سەربازیان لە نزیك ئۆكراینا، جێگیر كردووە.
لە بارەی لێدوانەكەی سكرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ، كە باسی لەوە كردبوو پشتیوانی سەربازی پێشكەشی ئۆكراینا دەكەن بە دابین كردنی بەرگری ئاسمانیشەوە، كیربی رایگەیاند "بەردەوامین لە گەڕان بەدوای رێگاكانی هاوكاری كردنی ئۆكراینا. لە بارەی ئەو چەكانەشی كە پێیان دەدەین لەگەڵ بەرپرسانی ئۆكراینا لە گفتوگۆداین. بەڵام من لە ئێستادا ناتوانم هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكراینا، ئاشكرا بكەم.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.