Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:29

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

لە راگه‌یاندراوێكدا دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: چەند رۆژێكە هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە، گوایە لە سەرچاوەیەكی دەزگامانەوە وەرگیراوە، باسی ئەوە دەكات كە دەزگاكەمان ڕاپرسییەكی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام داوە، لە ڕاپرسییەكەدا دەركەوتووە پارتیمان 50 كورسی بە دەست دەهێنێت.

ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌: 


ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە 
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پەیجێکی فەیسبووک بە ناوی ( بوار نیوز ـ Bwar Newz ) هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە، گوایە لە سەرچاوەیەکی دەزگامانەوە وەریگرتووە و باسی ئەوە دەکات کە دەزگامان ڕاپرسییەکی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامداوە و لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە پارتیمان 50 کورسی و لایەنەکانی تریش کەمتر و بە ڕێژەی جیاواز کورسی بەدەست دەهێنن .. ئێمە لێرەوە بۆ ڕایگشتی و هەموو لایەک ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە. بە شێوەیەک نە هیچ سەرچاوەیەک لە دەزگامان ئەو زانیارییە ناڕاستەی بەو پەیجە داوە و نە بۆ ئەو مەبەستەش هیچ ڕاپرسییەکمان کردووە .. بەڵکو ئەمە هەواڵێکی فەیک و هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە. بۆیە ئێمە ئامۆژگاری بەڕێوەبەرانی ئەو پەیجە دەکەین کە تەنها بۆ بەدەستهێنانی لایکی زیاتر، یان هەر مەبەستێکی دیکە پەنا بۆ درووستکردنی هەواڵی خەیاڵی و ناڕاست نەبەن. 
                                                                                                                                                                                                                                          ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان


                                                       

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.