Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:31

لە رواندز هاووڵاتیيەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هاووڵاتییەك بە چەكی كلاشينكۆف كۆتایی بە ژيانی خۆی دەهێنێ
کوردستان TV
100%

موقەدەم شەمال دێواری حامد،وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران تایبەت بە كوردستان تی ڤی ڕایگەیاند :ئەمڕۆ كاتژمێر 7:20 خوولەك بەشی پۆلیسی ئێشگری رواندز ئاگادار كرایەوە بەبوونی تەرمی هاووڵاتییەك بەهۆی بەركەوتنی گولـلە لەناو ماڵی خۆی لە گەڕەكی نەورۆز بەچەكی جۆری كلاشینكۆف .
 پۆلیسی سۆران  روونیشیكردۆتەوە ناوبراو ناوی شاخەوان مستەفا سەرانەییە و لەدایك بووی 1986 خیزاندارەو پیشەی پیشمەرگەیە.
 وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران  ئاماژەی بەمەشداوە  كەدوای رێكخستنی پەڕاوی لێكۆلێنەوە لەسەر فەرمانی دادوەر، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران كراوە.
هەروەها موقەدەم شەمال دێواری حامد دەشڵێت: لێكۆلێنەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووەو بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە  كە رووداوەكە خۆ كوشتن بووە.
ئا/فەرمان عەلی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.