Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:32

سەرۆكی ئەمریكا خۆشحاڵە بە چالاككردنی هێزی كاردانەوەی خێرای ناتۆ

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن رایگەیاند بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەچالاككردنی هێزی كاردانەوەی ناتۆ دەكات.
کوردستان TV
100%

دوای بەشداریكردن لەو لوتكەیەی سەركردەكانی ناتۆ تیایدا بەشداربوون و ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی؛ جۆ بایدن لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە دا كە هاوپەیمانانی ناتۆ سەلماندیان گرنگی بە ئاسایشی ترانس ئەتڵەنتیك دەدەن.
بایدن جەختی لەوە كردەوە كە لە كاتێكدا سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هەڕەشە لە بنەماكانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەكات جارێكی دیكە ناتۆ لەپێناو ئازادی و دیموكراسی بەرامبەر ئەوە رادەوەستێتەوە.
بایدن سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی وەك پابەندبوون بە مەرجی پێنجەمی ناتۆ ئەمریكا هەر مەترێك لە خاكی هاوپەیمانەكانی دەپارێزێت، گوتی: "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە كەوتنەخۆی ناتۆ دەكەم كە بۆ بەهێزكردنی هەڵوێستی هاوبەش پلانەكانی بەرگری، چالاككردنی هێزەكانی كاردانەوەی ناتۆی دەست پێ كردووە و هاوپەیمانەكانمان بۆ هێزە دەریایییەكان لە باكوورەوە تاكوو دەریای ناوەڕاست و لە رۆژهەڵاتیش هێزە ئاسمانی و وشكانییەكان خستووەتە جموجۆڵ".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.