Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:41

سێ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەولێر 10 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

کوردستان TV
100%


 د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بە یاوەریی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، ئومێد خۆشناو پارێزگارى ھەولێر سەردانی ناوچەی تیماری ھەولێریان کردو چەند کارگەیەکیان بەسەرکردەوە، ئامانج لەم سەردانە بەدواداچوونی گیروگرفتەکانی کارگەو پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بوو ، ھەروەھا چۆنییەتی ئامادەکاری بوو بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی تیمار.

لەو سەردانەدا ، کارگەی زێڕ بۆ بەرھەمھێنانی خۆراک و پاککەرەوەکان و کارگەی ڤان ستیل بۆ بەرھەمھێنانی شیش و ئاسن و کارگەی دروستکردنی کێبڵی ھەولێریان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری پڕۆژەکان و کارەکانیان کردن.

ئەم سێ کارگە گەورەیە لەکابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە ، کۆی سەرمایەی بەگەڕخراوی ھەرسێ کارگەکە نزیکەی ملیارێک دۆلارە و نزیکەی10 ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.