Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:35

کۆشکی سپی: کەوتنی کیێڤ ئەگەرێکی بەهێزە و راستەقینەیە

کوردستان TV
100%


خاتوو جەین پساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەگەری کەوتنی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا لەبەرامبەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئەو شارە و رێوشوێنەکانی ئەمریکا لەو بارەیەوە لە وەڵامدا گوتی: "کەوتنی کیێڤ ئەگەرێکی بەهێزە و راستەقینەیە. و دەبینین چۆن رووسیا بەرەو پێشەوە دەڕوات. هەتا کاتێک دەبینین رووبەرووبوونەوە هەیە لەسەر زەوی، بەڵام هێزەکانی رووسیا هەر پێشڕەوی دەکەن بەرەو کیێڤ بۆیە ئەم ئەگەرە بەهێزە هەیە. جارێ من ناچمە قوڵای ئەوەی کاردانەوەمان چی دەبێت دەربارەی کەوتنی کیێڤ".
پساکی ئەوەشی زیاد کرد: "رووسیا بە چڕی هێرش دەکات لە دژی کیێڤ، دەیانەوێت دەسەڵات بڕوخێنن".
هاوکات سوپای ئۆکراینا رایگەیاند، بەرپەرچی هێرشێکی هێزەکانی رووسیامان دایەوە بۆ سەر پێگەیەکیان لە شەقامێکی سەرەکی کیێڤی پایتەخت.
هەروەها ئاژانسی "رۆیتەرز" لە سوپای ئۆکراینای گواستەوە و رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی لە کیێڤ و، دەنگی تەقینەوەی گەورە بەسەر ئاسمانی ئەو شارەوە دەبیسترێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.