Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:41

ئۆكراینا .. دەنگی تەقینەوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كیێڤ دەبیسترێت

کوردستان TV
100%

لە كیێڤ پایتەختی ئۆكراینا كە رووسیا لە چوارچێوەی هێرش بۆسەر وڵاتەكە پەلاماری داوە، سەرلەنوێ دەنگی تەقینەوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە دەبیسترێت.
كاتژمێر 22:34 بە كاتی ناوخۆی كیێڤ، زەنگەكانی ئاگادار كردنەوە لێدرا و بەدوایدا دەنگی ژمارەیەك تەقینەوە بیستران.
دوای كاتژمێر 20:45یش دەنگی تەقینەوە لە شارەكەدا بیسترابوو.
لە ئێستاشدا جارێكی دیكە دەنگی تەقینەوە و زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كیێڤ دەبیسترێت، هەروەها ئاژانسی رۆیتەر رایگەیاندووە كە دەنگی تەقە لە نزیك  بیناكانی حكومی دەبیسترێت.
هاوكات سوپای ئۆكراینا بڵاویكردۆتەوە كە سوپای رووسیا لە دەریای رەش مووشەكی كالیبێر ئاراستەی ئۆكراینا دەكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.