Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:52

 رووسیا: 211 دامەزراوەی ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینا لەناوبراوە

کوردستان TV
100%

- گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ رایگەیاند، یەکە سەربازییەکانی رووسیا، لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی کە بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە کۆی گشتی 211 دامەزراوەی ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتەیان لەناوبردووە.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ زانیاریی لەسەر دەستوەردانە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بڵاوکردەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە یەکە سەربازییەکانی رووسیا، شارەکانی کۆنۆتۆپ و سومی لە نزیکەی 300 کیلۆمەتر لە رۆژھەڵاتی شاری کیێڤ-یان ئابڵۆقەداوە و گوتی: "یەکە سەربازییەکانی رووسیا رێکاری پێویست بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتییە مەدەنییەکانی ئەم شارانە و ناوچە نیشتەجێکانی دەوروبەری دەگرنەبەر".

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ راشیگەیاند ھێزەکانی رووسیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان بۆسەر ئۆکراینا کۆی گشتی 211 دامەزراوەی ژێرخانی سەربازیی، 17 ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن، 39 وێستگەی رادار، 19 سستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی، 16 راجیمە، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، شەش فڕۆکەی جەنگی، یەک ھێلیکۆپتەر، 67 تانک، 87 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای ئۆکراینایان لەناوبردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.