Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:50

ئۆکراینا: زیانەکانی رووسیا دوو ھەزار و 800 سەرباز و 80 تانک و 10فڕۆکە بوون

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاوی کردەوە، 516 ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، حەوت ھێلیکۆپتەر، 10فڕۆکە، زیاتر لە دوو ھەزار و 800 سەرباز، نزیکەی 80 تانک و 20 مووشەکی جووڵاوی رووسیایان لە چالاکی خستووە.
کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئاشکرای کرد ھێرشی ھێزەکانی رووسیا بە پشتیوانیی چەکی دوور مەودا بۆسەر ئۆکراینا درێژەی ھەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ھێزەکانی رووسیا بەردەوامن لە لەدەستدانی سەرباز و کەلوپەلی سەربازیی و لە سەرەتای ھێرشەکەوە تا ئێستا 516 ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، حەوت ھێلیکۆپتەر، 10 فڕۆکە، زیاتر لە دوو ھەزار و 800 سەرباز، نزیکەی 80 تانک و 20 مووشەکی جووڵاوی رووسیا لە چالاکی خراون.

ھاوکات فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا، ڤالێری زالونجی ئاشکرای کرد، بە دووریی 12 میل لە کەناراوەکانی بەندەری پیڤدێنی لە ئۆدێسا، کەشتییەکی سووتەمەنی کە ئاڵای مۆڵدۆڤای بەسەرەوە بووە، لەلایەن کەشتییەکی رووسییەوە کراوەتە ئامانج.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.