Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:50

ناتۆ دەستی بە بڵاوەپێکردنی ‌هێزەکانی کردووە

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکە دەستی بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی کردووە بۆ ئامادەکاریکردن لەهەر جۆرە پێشڕەوییەکی ڕووسیا دوای داگیرکردنی ئۆکڕاینای دراوسێی.

جێنس ستۆلتێنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجارە هێزەکانمان بڵاو دەکەینەوە و بۆ ڕێگرتن لە هەر پێشڕەوییەکی ڕووسیا بۆ ناو خاکی ناتۆ.

ڕاشیگەیاند: 100 فڕۆکەی جەنگی و 120 کەشتی جەنگی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و لەژێر چاودێری ئێمە کاردەکەن.

سکرتێری گشتیی ناتۆ جەختی کردەوە کە پێویستە ئامادەکاری زیاتر بکەین بۆ ئەم دۆخە، لەپێناو پاراستنی خاکی ناتۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.