Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 14:01

حکوومەتی عێراق لەبارەی هاتنی ئافرەتانی ئۆکڕاینا بۆ وڵاتەکە بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

عێراق ڕێگە بە ھاتنی ئەو ئافرەتانەی ئۆکڕاینا دەدات کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ هاووڵاتی عێراقی کردبێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا "ڕێگە بە هاتنی ئەو ئافرەتانەی ئۆکڕاینا لەگەڵ منداڵەکانیان دەدرێت کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ هاووڵاتی عێراقی کردبێت."

هەروەها ڕایگەیاند: هەماهەنگیمان لەگەڵ عەدنان کازم ڕاگری کۆمەڵەی عێراقی لە ئۆکڕاینا کردووە و تا ئێستا داواکاریمان لەلایەن 76 قوتابی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەیان لە ئۆکڕاینا پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشدا ئێمە ڕێنماییمان بە باڵیۆزخانەکانی عیراق داوە لە ڕووسیا، پۆڵەندا، هەنگاریا و ڕۆمانیا بۆ کردنەوەی هێڵی گەرم بۆ وەرگرتنی پەیوەندی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئۆکڕاینا جێبێڵن.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.