Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:49

سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان: کەرکووک بۆتە سەربازگە و مەترسی بۆ هاووڵاتییان دروستبووە

کوردستان TV
100%

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر هاووڵاتییان بەبێ بڕیاری دادگە سەلمێنەری ئەوەیە کە کەرکووک بۆتە سەربازگە و مەترسی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە.

لە ڕاگەیەنراوی ئەو حزبەدا هاتووە "بەهۆی ئەو باردۆخە نالەبارەی کە شاری کەرکووک و ئەو ناوچانەی گرتۆتەوە کە جێگەی ناکۆکین، ئێستا ئەو ناوچانە بە بارودۆخێکی خراپ و ناجێگیری ئەمنی وسەربازی تێدەپەڕێت، ئەمەش نائارامی و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی شاری کەرکووک و ئەو ناوچانە دروستکردووە بە جۆرێک لە زۆربەی گەڕەکە کوردییەکان بازگەی ئەمنی دانراون و شاری کەرکووک وەک سەربازگەیەکی لێهاتووە، ئەمەش گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە بە تایبەتی لەو سەربازگە و بارەگایانەی کە پێشتر بارەگای بەعس بوون، ئێستا نۆژەن دەکرێنەوە و هێزی سەربازی جۆراوجۆری تێدا جێگیر دەکرێن."

لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسی مەڵبەندی حزبەکەش لە کەرکووک ڕاشیگەیاند: مایەی نیگەرانیە کە لەماوەی ڕابردوودا ڕەسوول ڕەئووف بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە کاتی گەڕاندنەوەی لە دەوامی فەرمی بۆ ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی دەروازە یەکێک لەو بازگانە دەستگیر کرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرا کە ئەم دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر هاووڵاتییان بەبێ بڕیاری دادگە ئەنجام دەدرێت ئەمە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە شاری کەرکووک شارێکە بۆتە سەربازگە و مەترسی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە.

‎لە ڕاگەیەنراوەکەدا سۆسیالیست دیموکرات ئاماژەی بەوەشدا "بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لە سەرجەم حزب و ڕێکخراوەکان ونوێنەرانی کورد لە بەغدا  بەجددی چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو ڕەوشە سیاسی و ئەمنیەیی کەرکووک بدۆزنەوە، تاوەکو گرفتی دیکە بۆ دانیشتووانی ئەو شارە دروست نەبێت و گیانی تەبایی و پێکهاتەکان بپارێزرێت، بەجۆرێک شاری کەرکووک شاری پێکەوەژیان بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.