Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 14:02

ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەندامانی ڕووسیا سڕ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەمڕۆ هەینی بڕیاری سڕکردنی ئەندامانی ڕووسیای لە ئەنجوومەنەکە دا.

ئەنجوومەنی ئەوروپا لە ڕاگەیەنراوێکدا بڕیاری دا بە "سڕکردنی دیپلۆماتکاران و نێردراوانی ڕووسیا لە ئەنجوومەنەکە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا."

ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕووسیا لە ئەنجوومەنەکە بێبەش دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم بڕیارە دادگەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە کە باڵی ئەنجوومەنی یاسایی ئەوروپایە. جەختیشی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هاووڵاتییانی ڕووسی.

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئەوروپا لەدوای داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا دێت کە بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکڕاینا دەست پێ کرد. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.