Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:56

 پووتین داوا لە سوپای ئۆکڕاینا دەکات دەسەڵات بگرنە دەست

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لە گوتارێکدا داوای لە سوپای ئوکڕاینا کرد کە خۆیان دەسەڵات بگرنە دەست.

ڤیلادمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا داوای لە سوپای ئۆکڕاینا کرد کە حکوومەتی وڵاتەکەیان بڕوخێنن و خۆیان دەسەڵات بگرنە دەست.

لە پەیامەکەیدا پووتین سەرکردەکانی ئۆکڕاینای بە ئاڵوودە و تیرۆریست و نازی ناوبرد.

پووتین جەختیشی کردەوە "ئەگەر سوپای ئۆکڕاینا دەسەڵات بگرێتە دەست، گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان ئێمە و وڵاتەکەدا ئاسانتر دەبێت."

دووپاتیشی کردەوە "شەڕی یەکەکانی سوپای ئۆکڕاینا ناکەین، بەڵکو شەڕی ئەو کەسە نەتەوەپەرستانەی خەڵکی مەدەنی وەک قەڵخان بەکاردەهێنن، دەکەین."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.