Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:58

چین پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا دەربڕی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی چین ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا قسەی کرد و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا دەربڕی.

سی سی تیڤی چینی لە هەواڵێکدا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان شی جینپینگ سەرۆکی چین و ڤیلادمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیای ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵەکە هاتووە "شی پشتیوانی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕووسیا و ئۆکڕاینا بۆ ئەوەی لە ڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن."

هەر بەپێی هەواڵەکە ئەوەش خراوەتەڕوو "ڤیلادمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی خۆی لە ئاستی باڵا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکڕاینا دەربڕیوە."

هاوکات پووتین هۆکارەکانی دەستپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەکەی ئاشکرا کردووە و بە سەرۆکی چینی ڕاگەیاندووە "ناتۆ و ئەمریکا هەمیشە نیگەرانییە لۆژیکییەکانی ئاسایشی ڕووسیایان پشتگوێخستووە."

لە بەرامبەردا سەرۆکی چین جەختی کردەوە لەسەر وازهێنان لە بیرکردنەوەی جەنگی سارد، گرنگیدان بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی هەموو وڵاتان و پێکهێنانی میکانیزمێکی ئەمنی کاریگەر و بەردەوام بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەری کێشەکان بکەن.

جێی باسە شی جینپینگ سەرۆکی چین بە هیچ شێوەیەک سەرکۆنەی هێرشەکەی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکڕاینای نەکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.