بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو و له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی پلانی داناوه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 2ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكات و وه‌ك سه‌ره‌تاش ڕه‌نگه له هه‌فته‌ی داهاتوودا 3 وه‌زاره‌ت مووچه وه‌ربگرن.
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواتریش هه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوابه‌دوای ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته، ڕه‌نگه هه‌ر له هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش دابه‌ش بكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.