یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2021-2022 له ڕووسیا بۆ فڕه‌نسا ڕاگه‌یاند.
یه‌كێتییه‌كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌ی جێبه‌جێكردن له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌هۆی جه‌نگ و هێرشه‌كانی سوپای ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ئه‌نجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا یاریی كۆتایی وه‌رزی 2021-2022 له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێی پیاوان له یاریگه‌ی سانپترسبۆڕگی ڕووسی بگواسترێته‌وه بۆ یاریگه‌ی دوو فڕانس له فڕه‌نسا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه یارییه‌كه له هه‌مان ڕۆژی دیاریكراوی خۆی كه 28ی ئایاری ئه‌مساڵه له كاتژمێر 9ی شه‌و به كاتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیاوه‌یه بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا كه له به‌ره‌به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستا به سه‌دان سه‌رباز و هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.