Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:49

له‌ كه‌ركووك كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ ویستبووی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك تیرۆر بكات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه‌ ویستبووی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك له‌ شاره‌كه‌ تیرۆر بكات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ ویستبووی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێكی شاره‌كه‌ تیرۆر بكات.

ڕاشیگه‌یاند: كه‌سه‌كه‌ ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ی شاری كه‌ركووكی ڕاگرتبوو و به‌ مه‌به‌ستی تیرۆركردنی ته‌قه‌ی لێ كردبوو .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌ هاوكاری ئاسایشی نیشتمانی پارێزگای كه‌ركووك له‌ بۆسه‌یه‌كدا توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ئێستا به‌پێی مادده‌ی (406) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌كرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.