Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:55

زریپۆشه‌كانی ڕووسیا گه‌یشتنه‌ نێو شاری كیێف

کوردستان TV
100%

زریپۆش و هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا له‌ پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و شاری كیێف و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك چوونه‌ته‌ نێو شاره‌كه‌وه‌.

سوپای ئۆكڕانیا ئاشكرای كرد كه‌ هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باكوری رۆهه‌ڵاتی شاری كیێف پێشڕه‌ویان كردووه‌ و زریپۆشه‌كان ئێستا له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورو‌به‌ری شاره‌كه‌ن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ هێزه‌كانی سوپای به‌رگریی ئۆكڕانیش پاڵه‌وانانه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌وروبه‌ری شاری كیێف به‌رده‌وامه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.