Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 14:28

بۆ خاوه‌ن بنكه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان.. ئێستا ده‌توانن قه‌رزه‌كانتان به‌شێوه‌ی قیست و داشكاندن بده‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ خاوه‌ن بنكه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ئێستا ده‌توانن قه‌رزه‌كانیان به‌شێوه‌ی قیست و داشكاندن بده‌نه‌وه‌.

فه‌رمانگه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی ئاسانکاری لە دانەوەی قەرزەكانیان، خاوەن مۆڵەتەکانی هۆتێل، مۆتێل، ڕێستۆرانت، کافێ، سەرجەم بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان، دەتوانن قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بەشێوەی قیست و داشکاندن لە هەر سێ سێكتەری شارەوانی، ئاو و گەشتوگوزار لەماوەی 19 ڕۆژدا بیگەڕێننەوە.

ڕاشیگه‌یاند: ئەو هاووڵاتییانەی بە یەكجار قەرزەكانیان بدەنەوە، لە داشکاندن بەڕێژەی 15% سوودمەند دەبن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای دەستنیشانکردنی ھەر قیستێک، هاووڵاتییان پابەند دەبن مانگانە بە دانەوەی قیستەكانیان و دەتوانن بە ماوەی 12 مانگ بیگەڕێننەوە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت قەرزە كەڵەکەبووەکانیان بە یەكجار و بەبێ قیست بدەنەوە، سوودمەند دەبن لە داشكاندن بەڕێژەی 15%، به‌ڵام ئەو هاووڵاتییانەی كە بەشێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە، داشكاندنی ڕێژەی 15% نایانگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.