Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 14:41

ئۆكڕانیا كۆنتڕۆلكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نتۆنۆڤی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سوپای ئۆكڕانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ده‌ستهێناوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌نتۆنۆڤی له‌ده‌ست سوپای ڕووسیا ڕاگه‌یاند كه‌ 25 كیلۆمه‌تر له‌ شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكڕانیاوه‌ دووره‌‌.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ئۆكڕانیا ڕایگه‌یاند: سوپای ئۆكڕانیا توانیویه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌نتۆنۆڤ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری گۆستۆمێل به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م سوپای ڕووسیا چووبووه‌ ناویه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ ڕووسه‌كان چووبوونه‌وه‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌كه‌، سوپای ئۆكڕانیا هێرشی پێچه‌وانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ست پێ كردبوو.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئۆكڕانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ تۆپبارانێكی چڕی سوپای ڕووسیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كیێفی پایته‌خت ده‌ستی پێ كردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه‌ ده‌نگی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له‌نێو شاری كیێف بیستراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.