Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 14:42

ڕاگەیەنراوێک له‌ فراكسیۆنی پارتی سەبارەت بە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی پێشوازی لە مەڕسوومی هەرێمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بە دیاریکردنی ڕۆژی 1ی 10ی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "له‌ ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان به‌رامبه‌ر به‌ لادانی به‌ربه‌سته‌ یاساییه‌كان له‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، پێشوازی له‌ مه‌ڕسوومی هه‌رێمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ دیاریكردنی ڕۆژی 1ی10ی2022 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان .

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فراكسیۆنی پارتی  له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیکەی په‌رله‌مانی كوردستان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی یاسایی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، له‌پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و زه‌مینه‌سازی بۆ به‌شداریی هاووڵاتییان له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن."

جێی باسە ئەمڕۆ پێنجشەم  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق واژوو كرد و 1ی 10ی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.