نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی فیدڕالی لەبارەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پرسیاری زۆری دروستکردووە.
جێنین پلاسخارت له كاتی پێشكهشكردنی وتهیهك له بارهگای نهتهوهیهكگرتووهكان سهبارهت به کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند: تا کێشە و جیاوازییەکان زیاتربن، یان نەیانەوێت ڕێکبکەون درەنگ یان زوو باجی ئەوە دەدەن.
ڕاشیگەیاند: لە کاتی دانووستانی نێوان لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، دادگەی فیدڕالی عێراق بڕیاری لەبارەی دۆسیەی یاسای نهوت و گازی ههرێمی كوردستان دا کە بۆ ماوەی 10 ساڵ بوو بە هەڵواسراوی مابووهوه.
جەختیشی کردەوە "بڕیارەکەی دادگە لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پرسیاری زۆری دروستکردووە. بۆ نموونە بۆچی لەمکاتەدا ئەم بڕیارە درا."
پلاسخارت لە میانی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا گفتوگۆکردن لەنێوان بەغدا و هەولێر زۆر پێویستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.