Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:23

نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د حه‌وته‌مین كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


نووسه‌ر وهونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان  د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د حه‌وته‌مین  كتێبی خۆی به‌ناوی (ئه‌ده‌ب و چیرۆكی منداڵان)  بڵاوكرده‌وه‌.
له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند"  كتێبه‌كه‌م به‌گشتی باس له‌ هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌كات ، وه‌كو چیرۆك ،شانۆ ، سرووود ،مۆسیقا  به‌ڵام زیاتر گرنگیم به‌ بواری چیرۆك داوه‌، به‌نموونه‌ باسی  هه‌مووجۆره‌كانی چیرۆكانی منداڵانم كردوه‌  ".
هه‌روه‌ها ووتی " ئه‌م كتێبه‌  كتێبێكی ئه‌كادیمی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، ده‌كرێت وه‌ك  میتۆدێك له‌ قوتابخانه‌كان و باخچه‌ی ساوایان سوودی لێوه‌ربگیرێت ".
د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د جگه‌ له‌وحه‌وت كتێبه‌ كتێبێكی تری به‌ هاوبه‌شی چاپكردوه‌ ،له‌ هه‌مان كاتدا خاوه‌نی  (11) لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیه‌،كه‌ له‌ گۆڤاره‌ی زانكۆكانی ( سه‌ڵاحه‌دین ، كۆیه‌ ، كه‌ركووك ، راپه‌رین بڵاوكرانه‌ته‌وه‌. 
شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن (ئه‌كادیمیای كوردی) به‌ژماره‌ (447) به‌ تیراژی (2867) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،له‌ 190 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ پێكهاتووه‌ ، له‌ چاپخانه‌ی (زانكۆی سه‌لاحه‌ددین) هه‌ولێر چاپكراوه‌. ‌ 
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.