Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:37

سەرۆكی ئەمریكا سزای نوێی ئابووری بەسەر رووسیا رادەگەیەنێت

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا،  ئەو سزایانە رادەگەیەنێت كە بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئۆكراینا بەسەر رووسیادا دەسەپێندرێن.
کوردستان TV
100%

گەورە بەرپرسێك رایگەیاند، نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن ئەو سزا نوێیانە رادەگەیەنێت كە دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانییەوە بەسەر رووسیادا دەسەپێندرێن.
گەورە بەرپرسەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی بڵاو بكاتەوە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ میدیاكارانی رەوانە كردووە، ئاماژەی بەوە داوە كە نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، جۆ بایدن سزا نوێیەكان رادەگەیەنێت.
گەورە بەرپرسەكە نووسیوویەتی "جۆ بایدن گوتارێك پێشكەش دەكات و ئاماژە بەو هەنگاوانە دەدات كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە بەرامبەر هێرشی بێ پاساو و نایاسایی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا دەیانگرنە بەر".
چاوەڕوان دەكرێت دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن سزای نوێی ئابووری بەسەر رووسیادا رابگەیەنێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.