Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:18

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا: پوتین رێگای خوێنڕشتن و كاولكاری هەڵبژارد

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لەبارەی دەستوەردانی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا رایگەیاند "سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە دەستپێكردنی هێرشێكی بێ پاساو بۆ سەر ئۆكراینا رێگای خوێنڕشتن و كاولكاری هەڵبژارد.
کوردستان TV
100%

بۆریس جۆنسۆن لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە، بەهۆی رووداوە ترسناكەكانی ئۆكرایناوە زۆر نیگەرانم و بەمەبەستی تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی دواتر پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆكی ئوكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی-دا ئەنجام داوە.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا نووسیوویەتی "(سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیرپوتین ) بە دەستپێكردنی هێرشێكی بێ پاساو بۆسەر ئۆكراینا رێگای خوێنڕشتن و كاولكاری هەڵبژارد".
هاوكات لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بە ئاماژەدان بەوەی كە بەتوندی ئیدانەی هێرشی بێ پاساو و ترسناكی پوتین دەكەن بۆسەر گەلی ئۆكراینا رایگەیاند "لەگەڵ ئۆكرایناین و بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشكارییە ترسناكە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانمان پێكەوە كار دەكەین.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.