Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:31

سكرتێری گشتیی un: ئۆپەراسیۆنی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا رێگەخۆشكەر نییە بۆ جەنگێكی گشتی

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەبارەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا رایگەیاند "ئەم جەنگە، بێمانایە. بنەماكانی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێل دەكات".
کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ میدیاكاران دوا.
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بە ئاماژەدان بەوەی كە ئەگەری ئەوە سەختە وا لێك بدرێتەوە كە بڕیاری رووسیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن رێگەخۆشكەر بێت بۆ جەنگێكی گشتی و گوتی: "بەڵام كەسانێكی زۆر گیان لەدەست دەدەن، لەسەر ماڵوحاڵی خۆیان ئاوارە دەبن و هیوابڕاو دەبن بۆ داهاتوو".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گوتیشی: "ئەوەی لای من روونە ئەوەیە، ئەم جەنگە، بێمانایە. بنەماكانی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێل دەكات. ئەگەر رانەوەستێت لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری زۆر لە ئەورووپا".
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئاماژەی بەوە دا كە خۆی داوای راوەستاندنی جەنگەكەی كردووە، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەسەڵاتی ئەوەی پێ دراوە لە رووی یاسایییەوە‌ ئەم دۆخە تاوتوێ بكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.