Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:30

یەكێتیی ئەورووپا داوای لە پوتین كرد هەر ئێستا ئەم جەنگە بوەستێنێت

کوردستان TV
100%

چارلز میشێل، سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا، بانگەوازێكی ئاراستەی سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كرد و داوای لێكرد هەرئێستا ئەم جەنگە بوەستێنێت.
چارلز میشێل لە پەیامێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو كە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەنجامداوە و پەیامی پشتیوانیكردنی ئۆكراینای بۆ دووپات كردوەتەوە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا بەتوندی ئیدانەی لەشكركێشییەكانی رووسیای بۆسەر ئۆكراینا كرد و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە سەرۆكی وڵاتانی G7 و سەركردەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا، لەو بارەیەوە كۆدەبنەوە.
چارلز میشێل باسی لەوەش كرد كە لەم كۆبوونەوانەدا هەنگاوە نوێیەكانی رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنییەكانی رووسیا تاوتوێی دەكەن و گوتیشی: "داوا لە سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەكەم، هەر ئێستا ئەم جەنگە بوەستێنێت".
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتیان بۆسەر ناوچەی دۆنباس رۆژهەڵاتی ئۆكراینا دەست پێ كردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.