Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:29

حكوومه‌تی هه‌رێم 2 پڕۆژه‌ی گرنگ له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا كە واژووی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە، بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی.
وەك لە فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بڕیارماندا بە خەرجكردنی گوژمەی (525,853,000) پێنجسەد و سەد و بیست و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و پەنجا و سێ هەزار دینار، بۆ دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ تۆڕی شەقامەكانی جیاكراوەی 105ی قڕگە-قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
هه‌ر به‌ گوێره‌ی نووسراوێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا، كه‌ راگه‌یاندراوه‌،  بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا. ئەمەش لەكاتێكدا كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە فەرمانێكی تریدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ پرۆژەیەكی تۆڕی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی خەرج كرد.
هەردوو گوژمەكە لەسەر داهاتی شارەوانین و بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا خەرج كراون، پرۆژەكانیش بریتین لە درستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆی بۆری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 198ی شێخ وەیساوا لە كەرتی 2ی قڕگە لە قۆناغی یەكەم، هەروەها پرۆژەیەكەی تریان بریتییە لە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ تۆڕی شەقامەكانی جیاكراوەی 105ی قڕگە، قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.