Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:30

جۆ بایدن هاوكاریی و پاڵپشتییەكانی ئەمریكای بۆ ئۆكراینا دووپات كردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەرۆكی ئوكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سەركۆنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی رووسیای دژبە ئۆكراینا كرد و هاوكاریی و پاڵپشتییەكانی ئەمریكای بۆ ئۆكراینا دووپات كردەوە.
جۆ بایدن لە راگەیەندراوێكیدا ئاشكرای كرد، پێش كەمێك پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەنجامداوە و گفتۆگۆیان دەربارەی دوا پێشهاتەكان كردووە.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی رووسیای سەركۆنە كردووە و لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكاندا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی سەركۆنەی هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا دەكەن.
جۆ بایدن لە راگەیەندراوەكەیدا گووتویەتی "زێلێنسكی داوای كرد هێرشەكانی سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆسەر ئۆكراینا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی سەركۆنە بكرێت و سەركردەكانی وڵاتان بە هانای خەڵكی ئۆكرایناوە بێن. ئەمرۆ لەگەڵ سەركردەكانی G7 كۆدەبمەوە و لەگەڵ هاوپەیمانان سزای سەخت بەسەر رووسیادا دەسەپێنن. بەردەوامیش دەبین لە هاوكاری و پاڵپشتیكردنی گەلی ئۆكراینا".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.