كاركردن له پڕۆژه‌ی دروست كردنی پردی نوێی ده‌ربه‌ندی ڕانیه به‌رده‌وامی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه،
کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە بەردەوامەو ئەمڕۆ قۆناغێکی گرنگ و نوێی پڕۆژەکە دەستیپێکرد، لەئێستاشدا زیاتر لە 60%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بوە.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە، قۆناغی یەکەمی دانانی ستیل گێردەرەکان بەشێوازێکی ئەندازیاری سەرکەوتو جێگیر کران، کە بەشێکی گرنگە لە پڕۆژەکە.
پردی نوێی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەکرێت، درێژییەکەی (420م) و بەرزی 21مەتر و پانی 15 مەترە، بڕی زیاتر لە (12)ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، لەئێستادا زیاتر لە 60%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.