Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 06:28

ڤیدیۆ.. گه‌نجێك به‌ هۆی سه‌رقاڵی به‌ مۆبایله‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو چاڵێكه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك دا، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،گه‌نجێك له‌ نێو سوپه‌رماكێت ، به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌ مۆبایله‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ نێو چاڵێك.
گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌، له‌شاری ئیسته‌نبول له‌ رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه‌ گیراوه‌ ، له‌و كاته‌ی گه‌نجێك ،كه‌لوپه‌لی ده‌خاته‌ نێو چاڵه‌كه‌ ،كه‌وه‌كو  كۆگای كه‌لوپه‌ڵ به‌ كاردێت ، گه‌نجێكی تر له‌وشوێنه‌ ڕه‌ت ده‌بێت به‌ڵام، ئه‌وه‌ند سه‌رقاڵه‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ی  بۆیه‌ ئاگاداری پێش خۆی نابێت و ده‌كه‌وێته‌ نێو چاڵه‌كه‌. 
ئا- كامران
ژێده‌ر- سپۆتینك

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.