وانه‌كانی هونه‌ر، میوزیك و وه‌رزش، له‌و وانانه‌ن كه‌وا گیان به به‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ده‌نه‌وه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، گه‌ر بێت و گرنگی و بایه‌خی تایبه‌ت به‌و وانانه بدرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌م دواییانه به‌رده‌وام باسی له‌وه‌كردووه ده‌بێت له قوتابخانه‌كان به‌و په‌ڕی بایه‌خه‌وه گرنگی به‌و وانانه بدرێت له رووی دانانی نمره و خشته‌ی وانه‌كان و مامۆستا، تا ئێره كێشه‌مان نییه و هاوڕاین له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كان و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بگره ئه‌و جۆره گرنگیدانه پێویسته و له جێی خۆیه‌تی، چونكه هه‌بوونی ئه‌م وانانه له‌ناو خشته‌ی وانه‌كان چێژێكی زۆر تایبه‌ت ده‌به‌خشن به قوتابی، ئه‌گه‌ر بێت و له ناوه‌نده‌كانی خوێندن وه‌ك پێویست ئه‌و وانانه بخوێندرێن و مامۆستای پسپۆڕی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها مامۆستایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌وانه‌ی ته‌واو بكرێت ئه‌و وانانه‌ی پێبدرێت له كاتێكدا ئه‌و مامۆستایه پسپۆڕی خۆی نییه و ره‌نگه زانیارییه‌كی سه‌ره‌تایشی نه‌بێت له‌سه‌ر ره‌نگه سارد و گه‌رمه‌كان له وانه‌ی هونه‌ر.
تائێستاشی له‌گه‌ڵ بێت له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان ئه‌و وانانه به وانه‌ی لاوه‌كی هه‌ژماركراون و گرنگییه‌كی ئه‌و تۆیان پێنه‌دراوه و له خشته‌ی وانه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته وانه‌كانی كۆتایی یان ناخوێندرێن، قوتابخانه هه‌یه به‌هه‌ر جۆرێك بێت بایه‌خی به‌و وانانه داوه و وه‌ك وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خوێندراون و نمره‌یان بۆ قوتابی داناوه، به‌پێی ئاسته‌كه‌ی، قوتابی ده‌یه‌وێت له هه‌فته‌دا ئه‌و به‌شه وانانه‌ی هونه‌ر و میوزیك و وه‌رزش بخوێنێت، كه‌چی له زۆرێك له قوتابخانه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستای پسپۆڕ و به نابه‌دڵی چوونه ژووره‌وه‌ی مامۆستا بۆ گووتنه‌وه‌ی ئه‌و وانانه، قوتابییان ده‌هێندرێنه ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌كان و مامۆستا به په‌له‌یه بۆ ته‌واو بوونی ئه‌و 40 خوله‌كه‌ی وانه‌كه و كاتێك رۆژ به ده‌ره‌وه بێت ده‌بردرێنه به‌ر رۆژ و گه‌ر كه‌ش و هه‌واش له‌بار نه‌بێت به‌ناچاری به قوتابییان ده‌ڵێن به ئاره‌زووی خۆتان وێنه‌یه‌ك بكێشن، یا هه‌سته سروودێك و گۆرانییه‌ك بڵێ.
قوتابی هه‌یه نه‌ده‌ستی وێنه‌كێشانی هه‌یه و نه‌ده‌زانێت فڵچه و ره‌نگ چییه، كه‌چی له هونه‌ر نایابی پێدراوه، هه‌شیانه له میوزیك نووقه‌ی لێنه‌هاتووه كه‌چی له پێدانی ئاست نایابی وه‌رگرتووه، وه‌ك ئه‌و قوتابییه‌ی چاڵاكه له‌و وانه‌یه و ئه‌و به‌ئاستی خۆی نایابی وه‌رگرتووه ئه‌ویش بێ گوێدانه ئاسته‌كه‌ی.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت ئه‌و وانانه، وانه‌ی لاوه‌كی نیینه و ده‌بێت گرنگی زۆریان پێ بدرێت و له دانی نمره به‌پێی ئاستی قوتابی بێت نه‌ك بێ گوێدانه ئاستی قوتابی، نمره بۆ قوتابی دابندرێت له‌و وانانه، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌ت باس له‌وه‌ده‌كات كه نابێت هونه‌ر و میوزیك و وه‌رزش بكه‌ونه وانه‌كانی یه‌كه‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دروستی بخوێندرێن له قوتابخانه‌كان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێتوایه قوتابخانه‌كان به‌دروستی پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره ده‌بن و جێ‌به‌جێی ده‌كه‌ن، یا ته‌نها قسه‌یه‌كه كراوه و به‌دواداچوونی بۆ ناكرێت.
لێره پێویسته چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكه‌ین، ئایه گرنگیدان به‌و وانانه‌ی ئێوه ناوتان هێناون به‌ته‌نها به‌قسه‌ده‌بێت؟ كوا مامۆستای پسپۆڕی ئه‌و وانانه له ته‌واوی قوتابخانه‌كان؟ هۆیه‌كانی فێركردنی ئه‌و وانانه چه‌ند به‌رده‌ستن له قوتابخانه‌كان؟ هۆڵ و گۆڕه‌پانی گونجاو له ته‌واوی قوتابخانه‌كان هه‌نه؟ ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی هونه‌ره‌جوانه‌كان تاچه‌ند ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساوه هه‌ر نه‌بێت ببنه وانه‌بێژ؟
گه‌ر ئێوه وه‌ڵامێكی واتان پێیه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه ئه‌وكات ده‌كرێت باس له وه‌بكه‌ین ده‌بێت گرنگی ته‌واو به‌و وانانه بدرێت و ببنه وانه‌ی چێژبه‌خش له قوتابخانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی به‌هه‌ستێكی جیاوازتر له‌م وانانه بڕوانێت و مامۆستای تایبه‌تمه‌ند به‌وانانه له قوتابخانه‌كان كه‌شێكی جیاوازتر بۆ قوتابییان بڕه‌خسێنن و قوتابییانیش مه‌یلی قوتابخانه‌یان زۆر زیاتر ده‌بێت كاتێك ئه‌و وانانه وه‌ك خۆی بخوێندرێن.
محه‌ممه‌د مه‌حموود
چۆن گرنگی به هونه‌ر و میوزیك بدرێت له قوتابخانه‌كان؟
![](/content/upload/1/root/274635627-1134670737345280-1817945178670917663-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.