Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 06:07

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی بۆ مانگی ئادار دواخرا

کوردستان TV
100%


كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی  بۆ یەكلاكردنەوەی بڕیار لەبارەى کردنەوەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ جاری دووه‌م دواخرا بۆ 1ی ئاداری داهاتوو .
ئەمڕۆ 23ی 2ی 2022 دادگای فیدراڵی عێراق  لەبارەى کردنەوەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ جارى دووەم،  نەیتوانى بڕیاربدات و بڕیاردانەکەى بۆ رۆژى 1ى ئایار دواخست.
 لە  رۆژی 9 ى 2 ى 2022، سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق  لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار،  پەرلەمانتارێک بەناوی باسم خەشان، تانەی لە بڕیارەکەی دابوو، بۆیە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی کۆبووەوە و نه‌یتوانی بڕیار بدا كۆبوونەوەكەی بۆ رۆژی 1ی ئاداری داهاتوو دواخست.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.