Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 06:22

سوپای عێراق كوژرانی تیرۆریستێكی داعشی لە پارێزگای دیالە راگەیاند

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كوژرانی تیرۆریستێكی داعشی لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە، دوو تیرۆریست لە سنووری پارێزگای دیالە بەدی كراون و رایگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی فرقەی یەكی سەربە سوپا، یەكێك لە تیرۆریستەكان كوژراوە و ئەوەی دیكەیش هەڵاتووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە هێزەكانی سوپا هەوڵەكانیان خستووەتەگەڕ، بە ئامانجی دەستگیركردنی تیرۆریستە هەڵاتووەكە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.