Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 06:36

ئۆکراینا سەربازانی یەدەگ بانگهێشت دەکاتەوە

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند کە بڕیارنامەی بانگهێشتکردنی سەربازانی یەدەگی بۆ ئەرک لە سەردەمی تایبەتدا واژوو کردووە.
کوردستان TV
100%

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە لەئێستادا پێویستییان بە سازدانی گشتی نییە.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سوپا بەهێز بکرێت، لەبەرئەوە بڕیارنامەی بانگهێشتکردنەوەی سەربازانی یەدەگی لە سەردەمە تایبەتەکاندا واژوو کردووە.

ئەو یاسایەی لە تشرینی دووەمی 2021 لە ئۆکراینا پەسەند کرا، دەستەبەری ئەوە دەکات کە بەبێ راگەیاندنی سازدانی گشتی سەربازی یەدەگ بانگهێشت بکرێنەوە بۆ ناو سوپا.

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوو بڕیارنامەی واژوو کردبوو کە دان دەنێت بە بەناو کۆمارەکانی گەلی دۆنێتسک و لوهانسک دا.

هاوکات باڵی سەرەوەی پەرلەمانی رووسیا، داواکاری پوتین-ی پەسەند کرد بۆ ئەرک بینینی سوپای رووسیا لە دەرەوەی خاکی رووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.