به‌شێكی دیكه‌ی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، به‌شی ده‌یه‌می شایسته داراییه‌كانی جووتیاران گه‌یشت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل رایده‌گه‌ێنێت: چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران گه‌یشتووه و دوای ته‌واو بوونی ڕێككاره كارگێرییه‌كان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌رێگای سایلۆكانی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جووتیاران ده‌كرێـت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌هاتووه بۆ جووتیاران به‌م شێوه‌یه:
پارێزگای هه‌ولێر، یه‌ك ملیار و شه‌ست و هه‌شت ملیۆن دینار.
پارێزگای سلێمانی ، یه‌ك ملیار‌و شه‌ش سه‌د و حه‌فتاو دوو ملیۆن دینار.
پارێزگای دهۆك سه‌د و شه‌ست و دوو ملیۆن دینار.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.